ژیانی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس


لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ ھاتووەتە دنیاوە ‌و ناوی تەواویشیعەبدولکەریم محەمەد فەتاح ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی ١٩١٣ یش سەرەتاکانی نەحو و سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووە

مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی " مودەریس" دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و "شێخ عوسمان و سەراجەدین"ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی " نامی" دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا
نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعریفەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی "رابطة علما‌ء العراق" ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و کە لە ھەموو پارێزگا‌کانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التێوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی ڕەتیکردبۆوە. و‌ڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق — د‌ەستەی کورد — بووە، ھەروەھا باو‌ەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٨/٣٠ لە  شاری بەغدا کۆچی داویی کردوە و لەسلێمانی نێژراوە




هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments