مێژوی شانۆی خورماڵ


شانۆ ئەو جیهانە پڕ نهێنیە سحراویەیە کە هەمیشە وەک و
 نەفسێکی ئەکتیڤ و نامۆ لەخەیاڵ و زاکیرەی بینەردا دەمێنێتەوە، بەتایبەت ئەو شانۆیانەی بە پێزانەی کە بە ڕوئیایەکی جوان و بەهونەرێکی ساتیکی و مەعریفی ئەنجام دراون ، شانۆ یەکێکە لە لەشێوەکانی هونەر کەوا لەبەرچاوی بینەردا نمایش دەکرێ

سەرەتا شانۆ لە کۆمەڵگای ژیاری یۆنانیەوە سەری هەڵداوە و بڵاو بوەتەوە ، شانۆش لە سنوری هەورامان و خورماڵ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1970 ، تاوەک و ساڵی 1992 تیپی پێشەنگ لەخورماڵ سەری هەڵدا ، کەزۆربەی بوارەکانی پێک هێنابوو وەک بەشی شانۆ ، بەشی میوزیک ، بەشی مناڵان ، بەشی کاراتی ، بەشی گۆرانی ، بەشێ تیپی وەرزشی  تاوەکو ساڵانی 2000 بەهۆی هەندێک مەسەلەی سیاسیەوە تیپی وەرزشی پێشەنگ لەناوچوو 

بەبۆنەی ئەوەی کە شانۆی خورماڵ بەردەوام بێت لە 11/11/2011 تیپی شانۆی خورماڵ بەشایەتی ڕێکخراوەکانی خورماڵ هەندێک کەسایەتی ناوچەکە ئیعلان کرا 

ئەم تیپە توانیویانە هەموو ساڵێک بە چەند شانۆگەریەکی جوان و بەهێز لە خورماڵ و دەوروبەی خورماڵ ئەنجام داوە وە، وەچەند جار ئەم تیپە ڕوبەڕوی لەناوچون بووەتەوە بەهۆی کەسە دڵسۆزیەکانیەوە توانراوە بهێڵرێتەوە و پەرەی پێبدرێت






هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاو کردنەوەی ئەم بانەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments