لەناحیەی بیارە هاوڵاتیان لەبری شارەوانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن








دوایی ئەوەی دانیشتوانی گەڕەكی هارگلان لە ناحیەی بیارە چەندانجار داواكاریان پێشكەش بە شارەوانی بیارە كرد بۆ ئەوەی جادەیان بۆ بباتەوە و شارەوانی بیارە وەڵامی نەدانەوە بۆیە دانیشتوانی گەڕەكی هارگلان ناچاربوون لەسەر ئەركی خۆیان جادە ببەنەوە كە نزیكەی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی تێچووە ، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی باران باینەوە جادەكە ئاوبردویەتی و بووە بە قوڕ و دانیشوانی گەڕەكی هارگلان ناتوانن هاتووچۆ بكەن و ناڕەزای گەڕەكەكەی لئ كەوتووەتەوە ، داواكارن شارەوانی بەدەمیانەوە بێت و جادەكەیان بۆ چاك بكات.

برنەوەی جادە لەلایەن هاوڵاتیان خۆیانەوە ، لەكاتێكدایە لە ئێستادا شارەوانی بیارە خەریكی پڕۆژەی بردنەوەی جادەیە بۆ قەبرسانەكانی ناحیەی بیارە كە تێچووی پڕۆژەكە زیاتر لە سێ ملیۆن دیناری عێراقیە كەدەكاتە (٦٠) سەعات ئیشكردن لە پڕژەكە.



No comments