هەورامان گرفتی كەمی بینای خوێندنی هەیە






دوایی ئەوەی زنجیرەێك بومەلەرزە سنوری هەڵەبجە و هەورامانی گرتەوە،بەوهۆیەوە بینای زیاتر لە ٣٠ قوتابخانە و خوێندنگە زیانیان بەركەوتووە لە هەڵەبجە و هەورامان و تەنانەت بینای ٣ قوتابخانەیان هەر بەتەواوەتی چۆلكراوە و قوتابیەكانیان دابەشكراون بەسەر قوتابخانەكانی تردا، یەكیك لەو قوتابخانانە  قوتابخانەی پیرشالیاری بنەڕەتیە لە ناحیەی بیارە كە قوتابیەكانی گوازراونەتەوە بۆ قوتابخانەیەێكی تر و چۆڵكراوە.

هەرچەندە بڕیار وابوو ئەم قوتابخانەیە نۆژەن بكرێتەوە بەڵام تائێستا نۆژەن نەكراوەتەوە وكەسوكاری قوتابیانیش داواكارن هەرچی زووە  نۆژەن بكرێتەوە و قوتابیەكانیان بهنرێنەوە قوتابخانەكەی خۆیان چونكە لە ئێستادا قوتابیەكانیان ڕێگەێكی زۆر دەبڕن تادەگەنە ئەو قوتابخانەیەیەی كە بۆی گوازراونەتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە بە هۆی زنجیرە بومەلەرزەكانی ساڵی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ٦٤٥ خانوو و زیاتر لە ٣٠    قوتابخانە و باخچەی  ساوایان زیانیان بەركەوتووە











ئامادەكردنی : زانیار ابراهیم

No comments