باخداری له ناحیه‌ى خورماڵ

١ - باخداری
هه‌رچى باخ و باخاتى ناوچه‌كه هه‌یه به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م سود له به‌رهه‌مه‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێت به‌رهه‌می ساڵانه‌ى كه‌میان بۆ ده‌مینێته‌وه به‌تایبه‌تى به‌شى شاخاویهكهى ناحیه‌ى خورماڵ وه‌كو گوندى زه‌ڵم ئه‌ویش به‌هۆى شوێنى هه‌ڵكه‌وته‌ى سروشتى گهشتكوزارى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ى ئاوى زه‌ڵمه‌وه ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا به‌دى ده‌كرێت ساڵانه به تایبه‌ت له‌وه‌رزى به‌هارو هاویندا گه‌شتیارێكى زۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له خه‌ڵكانى بیانى وعه‌ره‌ب ناوچه‌كه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌م شوێنه ئه‌ویش به‌هۆى ناسراوى ناو بانگى هاوینه هه‌وارى ئه‌حمه‌د ئاوایه، كه مێژوویه‌كى كۆنى هه‌یه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه نه‌توانین وه‌كو پێویست سود له به‌رهه‌م و به‌رو بومى باخه‌كان وه‌ربگرن به تایبه‌ت له گوندى زه‌ڵمدا.
بۆیه خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌شێوه‌ێكی تر بژێوى ژیانیان به ده‌ست دینێن پیشتى پیێ ده‌به‌ستن وه‌كو دروستكردنى به‌شێوه‌ى هونه‌رى تاڵان تاڵان له‌سه‌ریه‌ك به‌تایبه‌ت ئه‌و باخانه‌ى زه‌ویه‌كانیان لێژن و كردنى به سهكۆو تهختكردنى و فراوان كردنى باخه‌كان تاوه‌كو سه‌رنج ڕاكێش تربێت بۆ گه‌شتیاران، له ئێستادا ناوچه‌كه بهرهسمى بوه‌ته شوێنى گه‌شتیارى به یه‌كێك له گرنگترین هاوینه ههوارهكانى كوردستان ده‌ژمێرێت.
خاوه‌ن باخه‌كانى زه‌ڵم ناتوانن سود لهبهربومى ساڵانه‌ى باخه‌كانیان وه‌ر بگرن، به هۆى زۆرى گه‌شتیارانه‌وه كه ڕووده‌كه‌نه ناوچه‌كه، ناچار په‌نایان بردوه‌ته به‌ر هۆنه‌رى تاڵان تاڵان كرێ وه‌ر ده‌گرن به‌و شێوه‌یه ده‌توانن ئابوریه‌كى باش بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنین.
ھونەری تەڵان دانان:٢
بریته‌یه له دروسكردنى دیوارێك، له قه‌دپاڵى شاخێك یان گردێك یان شوێنكى لێژى لاپاڵ وه پركردنه‌وه‌ى پیشتى دیواره‌كه، به خۆڵ لێوارى دیواره‌كه. به‌رزى دیواره‌كه له (1-3)مه‌تر درێیشى (1-30)مه‌تر كه‌متر زیاتر به پێى شوێنه‌كه یه ده‌گورێت. ئیتر به‌و شێوه‌یه دیوارى تر له پیشتیهوه تا به‌رزى شاخه‌كه دروست ده‌كرێت به پێى راده‌ى گه‌یشتنى ئاو ى جۆگه‌كان دیوار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه پێیان ده‌وترێت ته‌ڵان ته‌ڵان. هه‌م ته‌ختایى دروست ده‌بێت هه‌م ناوچه‌كه‌ش له راماڵین ده‌پارێزێت.
ئه‌م ڕه‌وشته‌ى كارى ته‌ڵان دروستكردنه، خه‌ڵكى ئێره هه‌ر له كۆنه‌وه زانیویانه، هه‌روه‌ها زیره‌كى و لێهاتوى ناوچه‌ى ههوراماناتت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له كاتێكدا ناوچه‌یه‌ك ده‌بینێت رووبه‌رێكى زۆر له زه‌وى ته‌خت و ئاویان هه‌یه به‌ڵام سه‌لیقه‌ى باخدانانیان نیه نازانن.
هه‌رچى گونده‌كانى تریشه به‌هۆى دووریان له شوێنى گه‌شت گوزاریه‌وه جوتیاران ده‌توانن بهرێژێكى باش سود له به‌رهه‌مه‌كانیان وهربكرن له‌بوارى باخداریهوه زور به‌یان زه‌ویه بهراویهكانیان كردوه به باخ بیریان لێ داوه.سه‌ره‌ڕای گرنگی میوه‌جات له‌ئابوورى كشتوكاڵیدا، به‌ڵام له‌ڕووى كشتوكاڵیه‌وه گرنگی كه‌مترى پێدراوه، ئه‌مه‌ش لهوڕێژه سهدییهدا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌تایبه‌ت كراوه بۆچاندنى باخ لهوزهویانهى كه بۆ كشتوكاڵ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕووبه‌رێكی فراوان هه‌یه له‌و به‌رزاییانه‌ى له‌نێوان (1500-2000)مه‌تر له‌سه‌رئاستی ده‌ریاوه، وهبارینی ساڵانه له (600ملم) زیاتره كه‌كراوه به دره‌ختی میوه وه‌كو گوێزو چواله‌و فستق و سێ‌و و هه‌رمێ و هه‌نجیر، لهناوئهمانهدا گوێز جێگایه‌كی گرنگی هه‌یه له‌داهاتی ئابووریدا كهنزیگهی (80%)ى درهختهكانى له‌پارێزگاى سلێمانیدا له ناحیه‌ى خورماڵ و ناوچه‌ى هه‌ورامان دا ده‌چێنرێن.
به‌پێی تازه‌ترین ئامار له ناحیه‌ى خۆرماڵ نزیكه‌ى (2268) دۆنم زه‌وى سوودى لێ وه‌رگیراوه بۆباخدارى. له‌به‌شی ناوچه‌ى شاخاوى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند جۆره دره‌ختێك گرنگى زیاترى پێده‌درێت وه‌كو (گوێز، زه‌یتون، هه‌نار، ترێ، هه‌نجیر، هه‌ڵووژه) هه‌روه‌ها (هه‌رمێ، به‌هێ، بادم )، له‌ناوچه‌ى دهشتایش دا بهرووبوومهكانى وه‌ك (سێ‌و، هه‌رمێ، هه‌نار، قه‌یسی، قۆخ، زه‌یتون) ده‌چێنرێن.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دوایه‌وه گۆراوه وه‌ك پێشتر نه‌ماوه ئه‌مه‌ش به‌هۆى گه‌شه‌ى خێرا و زۆرى دانیشتوانه‌وه خواستى و پێویستى به‌رهه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه زۆر بووه، حكومه‌تیش تاڕاده‌یه‌ك هاوكارى جوتیارانى ناوچه‌كه‌ى كردوه بۆ بوژانه‌وه‌ى باخدارى ڕێژه‌كه‌ى به‌رزبوه‌ته‌وه گۆڕاوه به‌م جۆره جوتیاران به‌ڕێژه‌ى 80% باخى هه‌ناریان كردوه، وه له 10% باخى زه‌یتون كردوه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به دابینكردنى ئامێر‌و پێداویستیه‌كانیان له بوارى به‌رو بومى باش وبه‌كارهێنانى ئاودانى قهترهیى (دڵۆپاندن)، له 5% كراوه بهباخى جۆراو جۆراو
به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌ى له ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌دا.

..............................
ماڵپەری خورماڵ نیوز
ماڵپەری خورماڵ نیوز
سەرچاوە:کتێبی خورماڵ
نوسەر:سەلام غەفور
..................................
ھەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات
کۆمێنتەکانی ئەم بابەتە