نەورۆزی پاڵپشتی لە عەفرین لە سەر قەڵای خورماڵ بەڕێوە چوو





بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كوردی و هاتنەوەی جەژنی نەورۆز كۆمیتەی ڕێكخستنی خورماڵی یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان بە هاوكاری نوێنەرایەتی هەورامانی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان مەڕاسیمێكی پشتگیری لە عەفرینیان لەسەر قەڵای خورمال ڕێكخست و چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر بەڕێوە چوو و لە لێدوانێكدا سەیوان حاجی محمد  لێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی خورمال ڕایگەیاند ئەم مەڕاسیمەیان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕێكخستووە

  بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی عەفرین لە پارێزگای هەڵەبجە سەرجەم  چالاكیەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز ڕاگیران وهەموان
 بەنەورۆزی پاڵپشتی لە عەفرین یادی نەورۆزیان كردەوە.







ئامادەكردنی : زانیار ابراهیم 


No comments