بۆیەکەم جار گەورەترین ڤستیڤاڵی نەورۆز لە ھەورامان و ئەحمەد ئاوا


بۆیەکەم جار گەورەترین ڤستیڤاڵی نەورۆز لە ھەورامان و ئەحمەد ئاوا  

ئەنجومەنی ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی ھەورامان بە ھاوبەشیی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی خورماڵ و بە ھاوكاریی گروپی گەنجانی ئەحمەدئاوا، ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی یەكەمین فێستیڤاڵی نەورۆزی ھەورامان لە ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا.
فێستیڤاڵەكە بە چەندین بەرنامەی ھەمەڕەنگ و ئاھەنگی موزیك و گۆرانی دەڕازێنرێتەوە، پاشان ڕێوڕەسمی ڕۆشتن بە مەشخەڵ بەرەو شاخی(سەرداران) دەست پێ دەكات، كە لە لایەن كچان و كوڕانی گەنجەوە بە جلوبەرگی ڕازاوەی كوردییەوە مەشخەڵەكان ھەڵدەگیرێن و دەبرێنە سەر شاخ و لەوێ ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە.
پێویستمان بە چەندین كوڕ و كچی گەنج ھەیە بۆ ھەڵگرتنی مەشخەڵ، ھەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداریكردنی ھەیە با نامە بۆ ژمارە ڤایبەری
٠٧٥٠١٠٣٠٧٦١) بنێرێت و ناوی خۆی تۆمار بكات

ڕۆژی ٢٠/٣/٢٠١٨
كات: ٤ی ئێوارە
شوێن: ڕێگەی ئەحمەدئاوا-سەرداران
ھاتن بۆ ھەمووانە
بۆ زانینی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە
 (٠٧٥٠١٠٣٠٧٦١-٠٧٥٠١٠٧٨٦٥١)

ھەموو ماڵپەر و لایەنک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments