بەیاننامەی مەڵبەندی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی ۳۰یەمیین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید ...


بەیاننامەی مەڵبەندی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی ۳۰یەمیین ساڵیادی
کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید



بسم اللە الرحمن الرحیم
سی ساڵ لەمەوبەر و لە ١٦/٣/١٩٨٨ ، ڕژێمی بەعسی فاشی ، لەسەر بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی عێراق صدام حسێن و لەژێر سەرپەرشتیی علی حەسەن مجید (علی کیمیاوی) ، هەستان بەئەنجامدانی یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ! کەتێیدا ، لە جێی نمەی نەرمی بارانی بەهار و لەجێی بۆنی گوڵ و نێرگزی بەهار و لەجێی جریوە و دەنگی خۆشی کەو و و چۆلەکە و باڵندەکان ، فڕۆکەکانی ڕژێم بەدەنگە ترسێنەرەکەیان هاتنە ئاسمانی شاری هەڵەبجەی شەهید و سەدان قومبەلەی پڕ لە کیمیاویان بەسەر شارەکەدا باراند و پێنج هەزار خەڵکی بێتاوانی شارەکەیان بەو گازە ژەهراویە خنکاند و ڕۆحەکانیانی بەرەو ئاسمان هەڵفڕاند .

هەرچەندە ئەم کارەساتە کورد و کوردستانی بەجیهان ناساند و بوویە هێما و سیمولی خەبات و تێکۆشان و بەرخودانی گەلی کورد ، بەڵام لەوکاتەدا وڵاتانی زلهێزی ناوچەوکەو جیهان نەک هەر ئاوڕیان لێ نەدایە و بە بەیاننمایەکیش ئیدانەی ئەم کارە نامرۆڤایەتییەیان نەکرد کە دژ بە گەلی کوردی ستەمدیدە کرا ، بەڵکو زۆربەیان هاوکار و پشتیوانی ڕژێمی بەعسی فاشیش بوون !

ئەوەی جێگای داخە سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتی و کاولکاریەی کە بەرامبەر ئەو شارەکرا ، هێشتا وەکو پێویست قەرەبوو نەکراوەتەوە و سیمایی وێرانکاری و کاولکاریەکە بە شارەکەوە دەبینرێت و بەشێوەیەک قەرەبوو و دەستی ئاوەدانکردنەوە بە پارێزگاکە نەگەشتووە کە جێی دڵخۆشی دانیشتوانەکەی بێت !

لەم ڕۆژەدا ئێمە وەک مەڵبەندی ٨ ی هەورامان ، جارێکی تر ئیدانەی ئەم کارە قێزەونە دەکەین کە بوویە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچاوی تەواوی جیهان و ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە دەردەبڕین و لە پەروەرێن داواکارین قوربانیاانی شارەکە بەبەهەشتی خۆی شادکردبێت و شیفای بەپەلەی بریندارانی ئەم کارەساتەش بدات .

ڕاگەیاندنی مەڵبەندی هەورامان
16 / 3 / 2018

هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments