ژیانی شاعیر یاوەر هەورامی .


ئبراهیم عبدالکریم علی ناسراو بە یاوەر هەورامی یەکیک لە شاعیرە دیارەکانی ناحیەی خوڕماڵ
لەساڵی 1968 لەگوندە خنجیلانەکەی هانەی قوڵ لەبنەماڵەیەکی ئاین پەروەر لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتای تاپۆلی پێنج لەهانەی قوڵ تەواو کردوە
پۆلی شەش و ناوەندی لە خورماڵ تەواو کردوە .
ئامادەی لەناحیەی سیروان و هەڵەبجە تەواو کردوە
لەساڵی 1986 لەپەیمانگای تەکنیکی رومادی وەرگیراوەو ساڵی یەکەمی پەیمانگای بەسەر کەوتویی تەواو کردوە بۆ هاوینەکەی مەشقی هاوینەیان هەبوە لە عەمارە بەشداری نەکرد نەی توانیوە بەژدار بیت بەداخەوە فەسڵ کراوە ئیتر نەیتوانیوە دریژە بە خوێندن بدات،
هەر لەمنداڵیەوە واتە لەپۆلی سێ ی بنەڕەتیەوە حەزی لەشیعر کردوە ئەوکاتە مامۆستا (سەلاحەدین بەهادین) مامۆستا یان بوە شیعرێکی پێ لەبەر کرددون بۆ مەولود نامە ئەوکاتەی هانەی قوڵ ناو براو یەکێک بوە لە بەژدار بوانی مەولود نامەکە.
لەساڵی 1986 دەستی کرد بەنوسینی شیعر قوتابی پەیمانگا بووە لەرومادی ئامۆزاکەی کاک ئازاد محی الدین شیعرێکی نوسی بۆی بەزمانی شیرینی هەورامی ناو براو وەڵامی نامەکەی داوەتەوە بە شعیر ...
ئێستا نزیکەی 14 بەرهەمی چاپ کردوە 2 بەرهەمیشی ئامادەی چاپە یەکێکیان بەناوی شنەی داڵانی نزیکەی 520 لاپەڕەی ئەیفۆڕە ئەوی تریشیان محمد سالاری 

مەدینە 120لاپەڕەی نیو ئەیفۆڕە .
لە 26/4/2018 لەخورماڵ کۆچی دوای کردوەو هەر 
لەوێ نێژراوە.







هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە
 سەرچاوەکەی بکات


No comments