خانەقا و مەدرەسەی بیارە سەرچاوەی زانست و خوێندن


دەڤەری ھەورامان ناوچەێکی گرنگە لە ڕووی زانست و خوێندنی ئاینیەوە کەچەندان مەرقەد و مەدرەسەی دینی تێدایە وەک مەرقەدی باخەکۆن و  خانەقای تەوێڵە و خانەقا و مەدرەسەی بیارە، یەکێک لە شوینە  ئاینییەکان کە زۆر  کاریگەرو دیارە لە دەڤەری ھەورامان خانەقا و مەدرەسەی بیارەیە.
مامۆستا فاخر شەقڵاوەی سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقای بیارە ڕاگەیاند خانەقا و مەدرەسەی بیارە لە ساڵی ١٨٨٥ زاینی کە دەکاتە ساڵی ١٣٠٧کۆچی لەسەر دەستی شێخ عمر ضیاءالدین دامەزراوە، کە ئەم مەدرەسەیە لە سەرەتای دامەزراندیەوە تا ئێستا چەندان زانا و عالمی گەورەی پێگەیاندوە وەکو مامۆستا عبدلقادری کبیر و مامۆستا عبدلکریمی مودەڕس،كە مامۆستا عبدلكریمی مودەڕس ماوەی  ٢٤ ساڵ خزمەتی کردوە لە خانەقا و مەدرەسەی بیارە.
ھەروەھا مامۆستا فاخر ڕایگەیاند کە بەتێکڕا ساڵانە ٧٥ بۆ ١٣٢ خوێندکار لەم مەدرەسەیە دەخوێنن و بە پێی ئاستی توانای خۆیان لە ١ ساڵەوە بۆ ٧ ساڵ خوێندن تەواو دەکەن  و ساڵانە ئەوانەی خوێندن تەواو دەکەن لە ١٠ خوێندکار کەمتر نین و ھەر بۆ نمونە ئەوانەی ساڵی ٢٠١٧ خوێندنیان تەواو کردوە ژمارەیان ١٨ خوێندکار بووە و ئەو خوێندكارانەی مەدرەسەی بیارە تەواو دەکەن ئیجازەی زانستی ئاینیان پێدەدرێت و، ئەو عیلمەی  لێرە دەخوێنرێت بریتبن لە (١٢) عیلم  دیارترینیان بریتین لە ئەحمەدی و نحن و سرف و بەلاخەت و تەفسیر و عیلمی حدیث .

مامۆستا فاخر ڕونی کردەوە کە خوێندکارانی ئەم مەدرەسەیە کە خوێندن تەواو دەکەن لێرە دواترکێشەێکیان بۆ دروست ئەبێت ئەویش ئەوەیە کە شەھادەکەیان قبوڵکراو نیە لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە و چەندان جار داوایان لەلایەنی پەیوەندی دار کردوە بۆ ئە وەی ئەم کێشەیا بۆ چارەسەر بكات بەڵام بئ سوود بووە، سەرەڕای ئەوەی حکومەت ئاوڕی لێنەداونەتەوە خوێندکارانی ئەم  مەدرەسەیە سارد نە بوونەتەوە لە خوێندن و کە ئێرە تەواو دەکەن دەچن ئیمتیحانێکی شەش دەکەن یان تعدیل شەھادەیان بۆ دەکرێت ودواتر لە زانكۆ و پەیمانگاكان درێژە بە خوێندن دەدەن، تاڕادەێک دەتوانین بڵێین  قبوڵ نەكردنی شەهادەكەیان نەبووەتە كێشە و ئێستا خوێندکاریان ھەیە  ماستەر و دکتۆراشی ھەیە لە زانستی ئاینی کە پێشتر لێرە دەستی کردوە بە خوێندن.

بەھجەت بیارەی بانگ بێژی خانەقا و مەدرەسەی بیارە و دانیشتوی ناحیەی بیارە باسی کاریگەری خانەقا و مەدرەسەی بیارە دەکات لەسەر دانیشتوانی بیارە و ئەوانەی لەدەرەوەی بیارەوە سەردانی ئەم شوێنە دەکەن
بەجۆرێك خانەقا و مەدرەسەی بیارە لە بواری پەروەردە و ئابوری کاریگەری بەرچاوی ھەبووە لەسەر دانیشتوانی بیارە بە جۆرێک لەڕووی پەروەدەوە ئەو خوێندکارانەی ھاوینان پشویان ھەیە لەناو بیارە و دەرەوەی بیارە ڕوودەکەنە ئێرە بۆ فێربوونی عیلم و فێربوونی زمان ھەش بووە لەدەرەوەی بیارە ھاتوە بۆ گەشت کە ھاتووە شوێنەکەی بەم شێوەیە بینیوە دوای ھاتووەتەوە لێرە بووە بە فەقئ ، و لە لایەنی ئابوریشەوە سوودی گەیاندوە بە دانیشتوانی بیارە بەجۆرێک کە گەشتیار ڕوودەکاتە ناحیەی بیارە بۆ دوو مەبەست دێت یان بۆ گەشیاری دێت یان بۆ زیارەت دێت بۆ خانەقا و مەدرەسەی بیارە کە ئەگەر ئەم گەشتیارە ٥٠٪‏  بێت لە ٣٠% بۆ زیارەت دێت و سوود دەگەێنێت بە دانیشتوانی بیارە.

م .ئەمجەد فەقئ محمد دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سلێمانی و فەقئ لەخانەقای بیارە باس لەوە دەكات ئەوەی وای کردووە كە  مەدرەسە و خانەقای بیارە تایبەت مەندی خۆی هەبێت ئەوەیە كە بوەتە ناوەندێك بۆ پێگەیاندنی چەندان كەسی شارە لە دین و وەناوەندێكیشە بۆ فێربوونی زمان بەتایبەتی زمانی عەرەبی .
جێگای ئاماژە پێ کردنە دەڤەری ھەورامان بەناوچەێکی گەشتیاری ناسراوە بەڵام لەڕووی خوێند و زانستی ئاینیشەوە  ناوچەێکە پێشەنگی ناوچەکانی تری ھەرێمی 
کوردستانە.

ئامادەکردنی :زانیار ‌‌ئیبراهیم

هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments