ئاگاداریی ... بۆئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان وەرگرتووە


ئاگاداریی ... بۆئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان وەرگرتووە

تاگی بکەن بۆھاوڕێیانتان با ھەموان بی بینن

ئاگادری ھەموو ئەو ھاوڵاتیە خۆشەویستانە دەکەین کە بۆ مەبەستی دامەزراندن فۆرمیان وەرگرتووە , ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن : -
--------------------------------------------------------------------------------
١- پشتگیری دەزگای شەھیدان مەھێنن لەکاتی پڕکردنەوە و گەڕاندنەوەی فۆرمەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە , چونکە لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی خۆمانەوە پەیوەندیان پیوە دەکەین و ناوەکان بە شێوەی لیست دەنێرین بۆیان .
---------------------------------------------------------------------------------
٢- ئەو بەڕێزانەی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن , ئەگەر بە دروستی ساڵی دەرچوون و بەشەکەی و پلەی دەرچوونی دەزانی , ئەوا پێویست ناکات بچیتەوە بۆ زانکۆ یاخود پەیمانگا پشتگیری بھێنیت , ئەگەر نەشتان زانی دەتوانن لەڕێگەی ھێڵی تەلەفوون یاخود لەڕێگەی ئەنترنێتەوە پەیوەندی بە کارمەندێک لەناو خودی زانکۆ یان پەیمانگا بکات بۆ وەرگرتنی زانیاریەکانی , بۆ ئەوەی پارە خەرج نەکات بۆ پشتگیری بروانامە و ڕێگەی ھاتوچۆ .
ھەرکاتێک ناوی پێشکەشکار دەرچوو ئەوکات داوای پشتگیری بڕوانامەکەی لی دەکرێت .
ئەگەر زانیاری نادروست و نوسیبیت لەناو فۆڕمەکەدا مافی دامەزراندن و نامێنێت و فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە .
---------------------------------------------------------------------------------
٣- ئەو ھاولاتیانەی کە دەرچووی قۆناغەکانی ئامادەیی و ناوەندیی و سەرەتاین , بەھەمان شێوەی خاڵی دوو کە ئاماژەمان پی کردووە , ئەگەر ساڵی دەرچوونەکەت دەزانی , پێویست بە پشتگیری ناکات , ئەگەر ناشیزانی دەتوانیت لەڕیگەی ئەو خوێندگایەتەوە زانیاری دروست وەربگریت , ھەرکاتێک ناوەکەت دەرچوو بۆ دامەزراندن ئەوکاتە داوات لی دەکەین پشتگیری بھێنیت .
---------------------------------------------------------------------------------
٤- شوێنی نیشتەجێ بوون : پێشکەشکار دوای وەرگرتنی فۆڕمەکە و گەڕاندنەوەی فۆرمەکە پیویست ناکات پشتگیری شوێنی نیشتەجێ بوونی بھێنێت , تاکو ئەو کاتەی ناوی دەرچوو بێت بۆ دامەزراندن , ئەگەر ھاتوو زانیاری نادروستی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی دابێت , مافی دامەزراندنی نامێنێت و فۆڕمەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە .
---------------------------------------------------------------------------------
٥- داواکارین تەنھا ئەو خالانەی ناو فۆڕمەکە بەشێوەیەکی درووست وەڵام بدەنەوە , وە ھەرکاتێک بانگەوازمان کرد بۆ گەراندنەوەی فۆڕمەکان , ئەوکاتە دەتوانن بی ھێننەوە بۆ بەڕیوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە .
ھیوادارین ھەموو ئەو بەڕیزانەی کە فۆڕمیان وەرگرتووە بۆ دامەزراندن , وەڵامەکانیان بەشێوەیەکی درووست بنوسن , ئەگەر ھاتوو زانیاری نادروست و نوسیبیت لەناو فۆرمەکەدا , دڵنیابن لەدوایی دەرچوونی ناوەکەشت مافی دامەزراندن و نامێنێت و فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە .
---------------------------------------------------------------------------------
٦- ئەم خاڵانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێ کردووە , تەنھا لەبەر بەرژەوەندی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای ھەڵەبجەیە بۆ ئەوەی لەم قەیرانی دارایەدا پارەی ھاتوچۆ و پشتگیری بڕوانامە و پشتگیری شوێنی نیشتەجێ بوون خەرج نەکەن .
لەکۆتایدا ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین 
---------------------------------------------------------------------------------
لەگەڵ ڕێزماندا
ڕاگەیاندنی 
بەڕیوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە

No comments