سەرچاوەی ئاوی گەنجان لە خورماڵ

 سەرچاوەی ئاوی گەنجان: 
     
بەدووەم سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی  دانیشتوانی خورماڵ دادەنرێت لە دوای سەرچاوەی زەڵم، ئەم سەرچاوەیە لە لەناو ناحیەی خورماڵدا هەڵدەقوڵی لەنێوان هەردوو قەڵای( شارو گەڕاو) لەنزیك مزگەوتی گەورەی خورماڵ، شوێنەوارێكی مێژووی هەیە و خاوەنی ئاوێكی پاك و سازگارە، لە سەر ئەم سەرچاوەیەش پرۆژەی ئاوی گەنجان دروست كراەوە،  ئاوی ئەم سەرچاوەیە بە ئاوێكی پاك دادەنرێت بۆ خواردنەوە وە دانیشتوانی خورماڵ سودی لێ‌ وەردەگرن،  ئاوێكی زۆری هەیە هەمیشەییە واتە چوار وەرزە بەدرَیژایی ساڵ، لەكاتی وشكە ساڵی و كەم ئاویشدا وشكی نەكردوە.
   لەناو مزگەوتی گەورەی خورماڵیشدا كانیاوی حەوزی هەیە، هەروەها لە چەند چاڵاو حەوزی بچوك بەهەموویانەوە یەكدەگرن ڕووبارێك پێك دەهینێن بەرەو دەرەوەی شار مل دەنێن و دیسانەوە لەخوارەوە لەگەڵ ئاوی گەڕاو ڕووباری زەڵم دا یەك دەگرنەوە بەڕەو دەریاچەی سیروان دەڕون لەو نێوەندەدا هەرچی گوندەكانی تەكیەو گردیگۆ و گردی و قازوی و تەپەرێزینە و گێڵەك...هتد. تاوەكو دەڕژێتە دەریاچەی سیروانەوە سود لەم ئاوە وەردەگرن بۆ مەبەستی ئاودێری كشتوكاڵ و باخداری و ئاژەڵداری. 

.............................................................
ئامادەکردنی :یونس سەرگەتی 
سەرچاوە :کتێبی خورماڵ  
.............................................................
هەموو ماڵپەرو لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات

No comments