ھاوکاریی مانگی سووری تورکی بۆ منداڵی شەھیدانی دەستی تیرۆر لە خورمال

بە بۆنەی رۆژی جیھانی منداڵانەوە، رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە ھاوکاریەکانی رێکخراوی مانگی سووری تورکی و لقی ھەولێری مانگی سووری عێراقی پێشکەش بە منداڵی شەھیدانی دەستی داعش کرد
.......................................
بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، سمکۆ سالار موشیر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "ئەمرۆ و بە بۆنەی رۆژی جیھانی منداڵانەوە بە پێویست و ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی لەبەردەم منداڵی شەھیدانی دەستی داعشدا بوەستین و بە ھاوکاریەک یادەکەیان لێ پیرۆز بکەین، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ خوێنی باوک و کەسوکاریان کە لە رێگەی پارێزگاری گەلەکەماندا گیانی خۆیان بەخت کرد

گوتیشی: "ئێمە لە ناحیەی خورماڵ ساڵانە کار و چالاکی بۆ منداڵان پێشکەش دەکەین، بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی قەیرانی داراییەوە نەمانتوانی چالاکی تر ئەنجام بدەین، بەڵام سوپاسی رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە دەکەین کە چەند جارێکی تریش ھاوکارمان بوون، ئەمڕۆ بۆ دڵخۆشکردنی منداڵی شەھیدانی دەستی داعش کە ژمارەیان ٢٦ منداڵە ھەستان بە بەخشینی دیاری پێیان

سەرۆکی رێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە، ئیقباڵ غەفار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ بە بۆنەی یەکی حوزیران کە رۆژی جیھانی منداڵانە، بە باشمان زانی منداڵی شەھیدانی دەستی تیرۆر ھاوکاریی بکەین، ئەویش لە رێگەی ھاوکاریەکانی رێکخراوی مانگی سووری تورکی و لقی ھەولێری مانگی سووری عێراقیەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوام پشتگیری رێکخراوەکەمان دەکەن و ھاوکاریەکانیان دەگەیەننە دەستمان بۆ ئەوەی دابەشی بکەین

گوتیشی: "ئەوە چەندین جارە ھاوکاریەکانی رێکخراوی مانگی سووری تورکی لە رێگەی رێکخراوەکەمانەوە بەسەر خەڵکی ھەژار و کەم دەرامەت و بێ سەرپەرشت و منداڵانی بێ باوکی سنوورەکەمادا دابەش دەکرێت، ھەوڵیش دەدەین کە بەردەوام بین و بەرپرسانی رێکخراوەکەش بەڵێنی ھاوکاریان پێداوین







سەرچاوە :ئاژانسی ئانادۆڵۆ

No comments